وێنەی ئەنفال لە شیعرەکانی (مەلاشاخی)دا
##semicolon##
https://doi.org/10.14500/kujhss.v9n2y2026.pp42-50##semicolon##
ئەنفال##common.commaListSeparator## جینۆساید##common.commaListSeparator## گەلی کورد##common.commaListSeparator## وێنەی شیعری##common.commaListSeparator## مەلاشاخیپوختە
توێژینەوەکەمان بە ناونیشانی (وێنەی ئەنفال لە شیعرەکانی (مەلاشاخی)دا) یە، کە لە ڕێگەی شیعرەکانی (مەلاشاخی) یەوە، وێنەی پلانە جۆراوجۆرەکانی حکوومەتی ڕژێمی بەعس لە ڕێگەی وێنەی شیعرییەوە نیشاندەدات. جینۆسایدکردنی خەڵک و لە ناوبردنی خاکی کوردستان بە نیازی سڕینەوەی یەکجاری گەلی کورد بە وێنەی شیعری ڕووندەکاتەوە. میتۆدی توێژینەوەکە: میتۆدی( وەسفی – شیکارییە )، وەسف و شیکاری وێنەی پڕۆسەی ئەنفال لە لایەنی تیۆری و پراکتیکی توێژینەوەکەدا بە هۆی ڕەگەزەکانی وێنەی شیعری دەردەبڕڕێت. وێنەی کارەساتەکە لە مێژووی گەلی کورددا و لە سایەی کارەکانی حکومەتی بەعسدا بە سەرمیللەتی کورددا هاتووە، دەکێشێت. . ئامانجی توێژینەوەکە: شیکردنەوەی ناوڕۆکی شیعرەکانە بە هۆی وێنەی شیعرییەوە. ڕەگەزەکانی وێنەی شیعری بۆ دەربڕینی ئازار و خەم و تراژیدیای ئەنفال و تۆمارکردن و پاراستنی یادەوەری ئەنفال بۆ نەوەکانی داهاتوو و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگای کوردی، پاراستنی راستییە مێژووییەکان لە لە بیرچوون، یان شاردنەوە بە کاردەهێنێت . توانای شیعری شاعیر لە مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتی تراژیدیای ئەنفالدا دەردەخات. بۆ ناسین و ون نەکردنی تاوانی ئەنفال لە بیری نەوەکانی داهاتووی گەلی کورد دا. گرنگی توێژینەوەکە: ڕۆڵی وێنەی شیعری لە ڕێگەی ڕەگەزە جیاوازەکانی وێنەی شیعرییەوە دەخاتەڕوو، ئەم وێنە شیعریانە مێژووی ئەنفال بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازنەوە، کە وا لە نەوەکان دەکات ئەم ڕووداوانە لە بیرنەکەن. گرنگییەکی تری لەوەدایە، لە توێژینەوەکەدا تیشک خراوەتە سەر قۆناغی چواری ئەنفال. شاعیر بە دروستکردنی وێنەی شیعری بیر و سۆز و واقیعی ئاوێتەی یەکتری کردووە و بە زمانێکی شیعری سادە باسی لەو پڕۆسەیە کردووە .
##plugins.generic.usageStats.downloads##
سەرچاوەکان
احمد، مەریوان حمەکریم ( ٢٠٢٢). بنیاتی وێنەی هونەری لەشیعری سالم دا، زانکۆی سلێمانی
بێکەس، شێرکۆ (٢٠٠٣) چەند دەقێک دەربارەی چیرۆکی کوردی، ژمارە٤٩،سلێمانی ، ئایندە.
-حمەکریم، هۆگر جومعە ( ٢٠١٧). وێنە لەتاقیکردنەوەی شیعری عەبدوڵلا پەشێودا، زانکۆی ڕاپەڕین
خدر ک. ئ., & محەمەد ف. م. . (2025). شەڕ لە شیعری كوردییدا قۆناغی (دوای ڕاپەڕین تا کۆتایی شەڕی داعش) بە نمونە. گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان, 8(1), 221–234. https://doi.org/10.14500/kujhss.v8n1y2025.pp221-234
ساڵح، عدالەت عومەر (٢٠٠٢). ئەنفال و ئافرەتی کورد، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر.
سورمی، هەژار عەزیز (٢٠٠٦). کوردوجینۆسایدو ئیبادەکردن هەڵوێستی یاسای نێودەوڵەتی، چاپی دووەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە.
سەعید، محمەد ئەحمەد، عمر، مەهدی فاتیح (٢٠١٨). کاردانەوەی ئەنفال لەئەدەبدا ( شیعر-چیرۆک-ڕۆمان) ، ژمارە٥٧، زانکۆی سلێمانی زانستەمرۆڤایەتییەکان.
شاخی، ئەبووبەکر محمد حاجی (٢٠٠٩). دیوانی شاخی، چاپخانەی نەورۆز، هەرێمی کوردستان.
شاخی، ئەبووبەکر محەممەد حاجی (٢٠٠٧). ئەنفالی خاڵخاڵان(ئەنفالی چوار)، چاپخانەی کارۆخ، سلێمانی.
عولا ک. ا., & مەحمود ه. (٢٠٢٣). كۆيە لە شاڵاوى ئەنفالى چواردا : توێژينەوەيەكى مێژوويى زارەكىيە. گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان, 5(2), 59–78. https://doi.org/10.14500/kujhss.v5n2y2022.pp59-78
عومەر، مەهدی فاتیح (٢٠١٩). پرۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا، زانکۆ سلێمانی.
عیسی، هاوژین سڵیوە. ( ٢٠٠٩). بنیاتی وێنەی هونەری لەشیعری شێرکۆ بێکەس دا، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم . سلێمانی.
عەبدول، هێمن باقر، بەرهەم عومەر(٢٠٠٤). ئەنفالی سێ و کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکانی لەسەر ژنی پاشماوەی ئەنفال، چاپی یەکەم، چاپخانەی تەوار.
عەبدوڵا ن. (2025). شێوازی زمانی شیعریی جەلالی میرزا کریم لە کۆشیعری (ڕێگا دوورەکانی چاومان). گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان, 8(1), 211–220. https://doi.org/10.14500/kujhss.v8n1y2025.pp211-220
عەلی، دڵشاد ( ١٩٩٨) بنیاتی هەڵبەست لەهۆنراوەی کوردیدا، لێکۆڵینەوەیەکی ڕەخنەیی بەراوردکار، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەڵاحەدین
عەلی، دڵشاد ( ٢٠٠٧). دیلان و تاقیکردنەوەی شیعری، چاپخانەی سەردەم، سلێمانی
گومبەتی، ئیدریس ئۆمەر (٢٠١٣). ئەنفالی زێی بچووک، چاپخانەی کەمال،سلێمانی.
احسان، محمد (٢٠٠١). کردستان ودوامة الحرب، دارئاراس للطباعة النشر کوردستان، ئەربیل.
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
##submission.license##
##submission.copyrightStatement##
##submission.license.cc.by-nc-nd4.footer##

