جوانكاریی وشه‌یی له شیعره‌كانی سامی عه‌وداڵدا توێژینە وە یە كی وەسفی و شیكاری یە
##plugins.themes.bootstrap3.article.main##
پوختە
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه به‌ناونیشانی (جوانكاری وشه‌یی له شیعره‌كانی سامی عه‌وداڵ) دا، ده‌رفه‌تێكی بایه‌خداره بۆ پتر ئاشنا بوون به‌چەمك و پێناسەی (جوانكاری) و، زیاتر پێشاندان و به‌رجه‌سته‌كردنی ئاسۆ‌و پایه‌كانی جوانكاری و كاریگه‌ری و ڕۆڵی ئه‌م بابه‌ته له شیعره‌كانی شاعیردا، كەتا ئه‌مڕۆ به‌پێی پێویست ئاوڕی لێ نه‌دراوه‌ته‌وه. بێگومان هۆكارەكانی هەڵبژاردنی ئەوبابەتە زۆرن ، بەڵام به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ پێگه‌و گرینگی جوانكاری لە داهێنانی شیعرییدا لەلایەك توانا‌و ڕۆڵی شاعیر لە لایەكی دیكه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه. توێژینەوەكە لە پێشەكی و دوو بەشی سەرەكی پێكهاتووە. بەشی یەكەم بەشێوەیەكی گشتی تێورییەو لەسێ تەوەرە پێكهاتووە .تەوەرەی یەكەم ،بریتیە لە چەمك وپێناسەی جوانكاری. لێڕه‌دا به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌ی زانستی و بیر‌و بۆچونی نوسه‌ران و ڕه‌خنه‌گران ، چه‌مك و پێناسه‌ی جوانكارییمان ده‌رخستووه. ته‌وەرەی دووەم بۆ مێژوو وسه‌رهه‌ڵدانی جوانكاری لەشیعردا تەرخانكراوە، له‌ته‌وه‌ره‌ی سێیه‌میشدا جۆر‌و مه‌به‌سته‌كانی جوانكارییمان پێشانداوه. بە ڵام بەشی دووەم تایبەتە بەجۆرەكانی جوانكاری و بەهاو و ڕەنگدانەوەی لە شیعرەكانی سامی عه‌وداڵدا . كە له سی ته‌وه‌ر پێكهاتووە . لە تەوەرەی یەكەمداهونه‌ره‌كانی جوانكاری (ڕه‌گه‌زدۆزی و هێنانه‌وه و سه‌روادار) مان لە شیعرەكانی شاعیردا،به‌شێوازیكی زانستی خستۆتەڕوو. لەتەوەرەی دووەم دا، بایەخ و كاریگەری هونه‌ره‌كانی (كه‌رتكردن و گێڕانه‌وه و پاتكردنه‌وه) مان شرۆڤه كردووه. لەتەوەرەی سێیەمیشدا كاریگه‌ری و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هونه‌ره‌كانی جوانكاری (بوونی پێویسته و تێكهه‌ڵكێش و دووسه‌روا) مان له شیعره‌كانی شاعیردا به‌وردی ڕوون كردوونه‌ته‌وه. لەكۆتایدا ئەنجامی توێژینەوەكەو لیستی سەرچاوەكان و پوختەی توێژینەوەكەمان به هه‌ردوو زمانی عه‌ربی و ئینگلیزی خستۆته ڕوو.
##plugins.generic.usageStats.downloads##
##plugins.themes.bootstrap3.article.details##
سەرچاوەکان
احمد مصطفى المراغى، (١٩٩٣)، علوم البلاغة (البيان والمعاني والبديع)، ط ١، لبنان، بيروت.
په خشان عه لی ئه حمه‌د، (٢٠٠٧)، شێوازی شیعری گۆران، نامه ی ماسته‌ر، كۆلیژی زمان، زانكۆی كۆیه.
جواد حه‌مه‌د به گ،(٢٠١٥)، به‌شێكی تر له شیعره‌كانی سامی عه‌وداڵ،چ 1،چاپخانه‌ی په نجه‌ره، سلێمانی.
سافیه محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، (٢٠٠٤)، شێوازی شیعریه كوردیه‌كانی پیربال مه‌حمود،چاپخانه‌ی ڕؤژهه‌ڵات، هه ولێر .
سه لام ناو خۆش و هاورێكانی، (٢٠٠٩)، كوردۆلۆجی، چ١، هه ولێر .
صفاء حلوصى، (١٩٨٧)، فن التقطيع الشعرى والقافية، دار الشؤن الثقافة العامة، بغداد .
عبد العزيز عتيق، (٢٠١٥)، علم البديع، دارالنشر العربية ، بيروت
عبداللة بن المعتز، (١٩٨٢)، كتاب البديع، ط 3، بيروت .
عه بدولسه‌لام سالار، (٢٠٠٥)، ڕه‌وانبێژی له شیعره كانی نالی‌دا، چ١، هه ولێر.
عه لائه دین سجادی،(١٩٧٨)،خۆشخوانی، چاپخانه‌ی( دار الوطنية )، به غدا .
عه لائه‌دین سجادی، (١٩٦٧)، ئه ده‌بی كوردی و لێكۆلینه‌وه له ئه‌ده‌بی كوردی، دارمعاریف، بغداد.
عه‌زیز گه‌ردی، (١٩٧٥)، ڕه‌وانبێژی له ئه ده بی كوردیدا، به رگی دووه‌م، هه‌ولێر.
عه‌زیز گه‌ردی، (٢٠٠٢)، ڕه‌وانبێژی له ئه ده‌بی كوردیدا، چ١، هه ولێر .
كه‌مال مه‌عروف، (٢٠١٠)،سامی عه‌وداڵ، چاپخانه‌ی كارۆ، سلێمانی.
محمد احمد قاسم، محى الدين الديب، (٢٠٠٣)، علوم البلاغة، طرابلس، لبنان.
مسته فا سه ید مینه، (٢٠٠٧)، پایه‌ی وه‌فایی له ناو شاعیرانی سه ده‌ی نۆزده‌ی كرمانجی خواروودا، چ١،هه‌ولیر.
مه لا عه بدولكه‌ریمی موده‌رس، (١٩٩١)، به‌دیع و عه‌روزی نامه، چاپخانه‌ی(دارالجاحظ )، به غدا.
موحسین ئه‌حمه‌د مسته فا، (٢٠٠٣)، به هاری ڕه‌وانبیژی، چ١، چاپخانه‌ی نارین هه ولێر.
هه‌ژار فه‌قێ سلیمان، (٢٠١٤)، ڕونبێژی له شیعری مه‌حوی دا، ده‌زگای چاپ و په خشی سه‌رده‌م، چ١، سلێمانی.
هه‌ژار موكریانی، (١٣٦٩) هتاوی، هه‌نبانه بۆرینه، فه‌رهه‌نگی كوردی فارسی، چاپی یه‌كه‌م، تاران.
ئاسۆ عومه‌ر مسته فا، (٢٠٠٩)، به ها ئیستاتیكیه كانی شیعر، چ ١، چاپخانه‌ی دهۆك.
ئیدریس عه بدوڵا، (٢٠٠٣)، جوانكاری له ئه‌ده‌بی كوردیدا، چاپ په خشی سه‌رده‌م، سلیمانی .
ئیدریس عه بدوڵا، (٢٠٠٧)، هه ندی هونه‌ری جوانكاری له شیعری پیره‌مێردا. كۆواری كۆڕی زانیاری كوردستان.
ئیدریس عه بدوڵا، (٢٠١٢)، جوانكاری شیعری نوێی كوردی،چ١، چاپخانه‌ی هێڤی، هه‌ولێر.