نالى لە کێشمەکێشمى دوالیزمى وشە و واتاى ڕەوانبێژيى کۆندا
محتوى المقالة الرئيسي
الملخص
هەر لە کۆنەوە ئەدەب ڕووى لە ڕەوانبێژى کردووە، ئەگەر بپرسين ڕەوانبێژى چييە؟ دەتوانين بڵێين ڕەوانبێژى هەموو ئەو هونەر و دەستوورانە دەگرێتەوە كە دەبن بە مايەى بەخشينى جوانى و ڕەوانى بە وتە و دەربڕينەكان، بۆيە ئەدەب نەیتوانیووە بێ ڕەوانبێژى هەڵبکات.
تەنانەت زۆرجار وا پێناسەى ئەدەب کراوە کە جۆرە دەربڕینێکە خاوەن ڕەوانبێژییەكى باڵایە و بەهۆى ئەمەوە لە قسەى ئاسایی جیادەبێتەوە، نووسەر لە پڕۆسەى داهێنانى بەرهەمى ئەدەبیدا بۆ ئەوەى بەرهەمەکەى چێژ ببەخشێت، هەمیشە پشت بەو هونەرە ڕەوانبێژییانە دەبەستێت کە لە سەردەمەکەى خۆیدا باون، زۆرجاریش پێوانە و هەڵسەنگاندنى نێوان دوو بەرهەم بەهۆى ئەم هونەرە ڕەوانبێژییانەوە بووە کە لە دەقەکاندا بەکارهێنراوە.
واتا هەر كاتێك دەقێكى ئەدەبى بە زۆرترين هونەرى ڕەوانبێژى ڕازابێتەوە، ئەوا بە لاى زۆر لە ڕەخنەگرانەوە بە دەقێكى باڵا سەيردەكرا، هەرچەندە ئەم هەڵسەنگاندنە لە سەردەمێكەوە بۆ سەردەمێكى تر جياوازە.
كاتێك دەمانەوێت قسە لەسەر ڕەوانبێژى لە ئەدەبى كورديشدا بكەين، دەتوانين بڵێين ئەدەبى کوردی لە دوو ئاڕاستەوە کاریگەریى ڕەوانبێژى عەرەبى لەسەربووە: یەکەمیان لە ڕێگەى فارسەکانەوە، هەروەک چۆن شتەکانى دیکەى کلاسیکى لە فارس وەرگرتووە، ڕەوانبێژییەکەشى لێخواستوون. دووەمیان: ڕاستەوخۆ لە عەرەبەوە وەریگرتووە، ئەم ئاڕاستەیە کاریگەرییەکەى کەمتر بووە، زۆرینەى شاعیرانى کورد دەکەونە ژێر چەترى ئاڕاستەى یەکەم، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە کورد بێئاگا بووە لەو کێشە و ململانێیەى نێوان ڕەوانبێژکارە عەرەبەکان، بە پێچەوانەوە زانیارییەکى زۆریان لەو بوارەدا هەبووە و یەکێکیش لەمانە (نالی)یە.
بۆ یەکەمجارە لە توێژينەوەيەكدا بە شێوازێکى پڕاکتیزەییانە باس لە ڕادەى کاریگەرى نالى بە ڕەوانبێژى عەرەبى دەربخرێت.
التنزيلات
تفاصيل المقالة
هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
المراجع
سەرچاوەکان:
أ. بە زمانى كوردى:
• سيوەيلى، ڕێبوار، ٢٠٠١، كتێبى نالى، دەزگاى چاپ و پەخشى موكريانى، چاپى يەكەم، چاپخانەى وەزارەتى پەروەردە.
• سيوەيلى، ڕێبوار، ٢٠٢٠، نالى لە بەلاغەوە بۆ مۆدێرنيتە، بڵاوكراوەى ڕێكخراوى زەرياب بۆ خزمەتگوزاريى كولتوورى، چاپى دووەم.
• محەمەد، مەسعود، ٢٠٠٧، چەپكێك لە گوڵزارى نالى، دەزگاى چاپ و بڵاوكردنەوەى ئاراس، چاپى دووەم، هەولێر.
• مدرس و عەبدولكەريم، مەلا عەبدولكەريم و فاتيح، ١٩٧٦، ديوانى نالى، مەلا خدرى ئەحمەدى شاوەيسى مكايەڵى، لێكۆڵينەوەو لێكدانەوە، محەمەدى مەلا كەريم پياچووەتەوە، بەغدا.
• ميران و شارەزا، سەردار حەميد و كەريم، ١٣٩٠ هــ ، ديوانى حاجى قادرى كۆيى، لێكۆڵينەوەو لێكدانەوە، چ. ٢، چاپخانەى سەمیمى، سەردەشت.
• مەلا كەريم، محەمەد، ٢٠٠٩، نالى لە كڵاوڕۆژنەى شيعرەكانييەوە، لێكۆڵينەوە، دەزگاى چاپ و بڵاوكردنەوەى ئاراس، چاپى دووەم.
ب. بە زمانى عەرەبى:
• بومنجل، عبدالملك (د.) (2015)، تأصيل البلاغة، بحوث نظرية و تطبيقية في أصول البلاغة العربية، منشورات مخبر المثاقفة العربية في الأدب و نقده.
• الجاحظ، الحيوان، أبو عثمان: عمرو بن بحر (ت : ٢٥٥ هـ ) (١٩٣٨) ج٣، تحقيق: عبدالسلام هارون، مطبعة مصطفى البابي الحلبي، القاهرة.
• الجرجاني، عبدالقاهر، (١٣٢١)، دلائل الإعجاز، تصحيح: محمد عبده، محمد محمود التركزي الشنقيطي، مطبعة مجلة المنار، القاهرة.
• جمعى، الاخضر (د.) (2001) اللفظ و المعنى في التفكير النقدي و البلاغي عند العرب، ط. ١، منشورات إتحاد الكتاب العرب، دمشق.
• حسين، عبدالقادر (؟)، أثر النحاة في البحث البلاغي، دار النهضة، مصر ـ القاهرة ط. 1، د.ت.
• خصائص الأسلوب و جماليات البناء، دراستان في أسلوبي الرائدين نالى و گوران، د.طاهر مصطفى هيرانى، مؤسسة موكريانى للبحوث و النشر، الطبعة الأولى، مطبعة خانى، دهوك، ٢٠٢٠.
• رقية و خديجة، رقية، جيلانى خنفوسية (2018)، قضية اللفظ و المعنى عند عبدالقاهر الجرجانى، رسالة الماجستير، جامعة عين تشمونت، جزائر.
• زرین کوب، عبدالحسین (د.) (1388) اشنایی با نقد ادبى، چ. ٨، انتشارات سخن، تهران.
• الصغير، محمد حسين علي (د.) (؟) نظرية النقد العربي ،ط. 1، دار المؤرخ العربى، بيروت، لبنان. بدون تاريخ الطبع.
• ضيف، شوقي (د.) (1962)، في النقد الأدبي، ط. 9، دار المعارف، القاهرة.
• العبیدى، عادل هادي حمادي (د.) (2012)، قضية اللفظ و المعنى، مجلە الاستاذ، عدد ٢٠١.
• العسكري، أبو هلال، الحسن بن عبد الله (ت: ٣٩٥ هـ ) (١٩٧١) كتاب الصناعتين، تحقيق: علي محمد البجاوي، محمد أبو الفضل ابراهيم، مطبعة عيسى الحلبي، القاهرة.
• العلوي، محمد أحمد بن طباطبا (١٤٢٦)، عیار الشعر، شرح وتحقيق: عباس عبد الساتر، دار الكتب العلمیة، بیروت ـ لبنان.
• فيود، بسيونى عبدالفتاح (د.) (2010) علم المعانى، ط. ٣، مۆسسە الختار للنشر و التوزیع، القاهرە.
• قبايلي، حميد (د.) (2017) نظرية النظم عند عبد القاهر الجرجاني، دراسة في الأسس و المنطلقات، مجلة الاثر، عدد 29.
• القيرواني، أبو علي الحسن بن رشيق (ت : ٤٥٦ هـ)، (١٩٧٢) العمده فى محاسن الشعر وآدابه و نقده ٣، تحقيق: محمد محيي الدين عبدالحميد، دار الجيل، بيروت.
• كاهنة و مدواس، بو منصور و زينة (٢٠١٨) تطور النظرية النظم بين الجاحظ و عبدالقاهر الجرجانى، اللفظ و المعنى انموذجا، رسالة الماجستير، كلية الاداب، قسم اللغة و الادب العربى، جامعة بجاية.
• كربیة، كریمة محمد (د.) (2015)، قضية اللفظ و المعنى في النقد العربي القديم، مجلة مركز دراسات الكوفة: مجلة فصلیة محكمة، عدد 38.
• کاملان و يزدانى فر، محمد صادق (د.)، صالحة (1392) ، دلالت الفاظ بر معانی از دیدگاه اصولیان و زبانشناسان، مجلە مطالعات اسلامی- فقه و اصول، شمارە ٩٥.
• محمود، رزايقية (د.) (2019) قضیة اللفظ و المعنى عند الجاحظ: قراءة في رؤى النقاد المحدثین، مجلة إشكالات في اللغة و الأدب، عدد ٢، الجزائر.
• محمود، فضیلت (د.) (١٣٨٥) معناشناسى و معانى در زبان و أدبیات، چ. ١، انتشارات رازى، کرمانشاه.
• مندور، محمد (د.) (1996)، النقد المنهجي عند العرب، دار نهضة مصر للطباعة و النشر، القاهرة.
ج. پێگەى ئەلكتڕۆنى: www.ar.m.wikipedia.org-