قاوەخانەی مەچکۆ- توێژینەوەیەکی ئەنترۆپۆلۆژی مەیدانییە لە شاری هەولێر

##plugins.themes.bootstrap3.article.main##

یوسف حەسەن حوسێن

پوختە

توێژینەوە دەربارەی توخمە کولتوورییەکان بابەتی سەرەکیی ئه‌نترۆپۆلۆژيایە، به‌هۆى پێشكه‌وتنه‌كانى ته‌كنۆلۆژيا و په‌ره‌سه‌ندنى پيشه‌سازى و پڕۆسه‌ى به‌جيهانيبون، ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ها کولتوورییەکانى كۆمه‌ڵگاى جيهانى به‌گشتى و كۆمه‌ڵگاى توێژينه‌وه‌ به‌تايبه‌تى، ڕووبه‌ڕووى گۆڕانكاريى سه‌رنجراكێش ده‌بنەوە‌. شاری هەولێر کولتوورى تايبه‌ت به‌خۆى هه‌يه‌ كه‌ جياوازه‌ له‌ ئەوانیتر. قاوەخانە بەشێکە لە میراتی کولتووریی کۆمەڵگای کوردی بەگشتی و شاری هەولێر بەتایبەتی.کولتووری چای و قاوە خواردنەوە بەشێکە لە چالاکییە نەریتییەکانی کۆمەڵگای توێژینەوە کە بەهۆیەوە پێشوازی لە میوانەکان دەکرێت. چای و قاوە، سەرنجراکێشترین خواردنەوەن کە دوای ئاو، پێشکەشی میوان و سەردانکەران دەکرێن. قاوە خواردنەوە کولتوور و شێوازێکی تایبەت بەخۆی هەیە و بەشێکە لە چالاکیی ڕۆژانەی ژیانی ئەندامانی کۆمەڵگای تویژینەوە. هەركاتێك سەردانی سەنتەری شاری هەولێر بكەی و گوزەرێك لە نزیکی قەڵای هەولێر بكەیت، ناتوانی قاوەخانەی مەچکۆ نەبینیت و سەردانی نەكەی، ئەم قاوەخانەیە یەکێکە لە كۆنترین چایخانەکانی شاری هەولێر، پێگەی ئەو شوێنە جگە لە قاوەخانە و چایخانە، گەلێ جار وەك ناوەندێکی ڕۆشنبیری، هونەری و کولتوورییە، هەروەها شوێنی گردبونەوەی ڕۆشنبیر، ڕۆژنامەنوس، هونەرمەند، هاووڵاتییانی ئاسایی و گەشتیارانە، ڕۆژانە هەر لەبەیانییەوە بەشێک لە چین و توێژەکانی شاری هەولێر، كاتی دەستبەتاڵییان بە دانیشتن و خوێندنەوە و قسەی خۆش لەم قاوەخانەیە بەسەردەبەن. مەچکۆ ناوەندێکی کولتووری- ئابوورییە کە خاوەن پاشخانی مێژوویی- کۆمەڵایەتیی شاری هەولێرە. ئەم توێژینەوەیە، توێژینەوەیەکی چۆنایەتیی ئەنترۆپۆلۆژیای کولتوورییە کە بە میتۆدی ئەنترۆپۆلۆژیای مەیدانی و لەژێر ڕۆشناییی تیۆری بنیادی وەزیفی و بەشێوازی چاوپێکەوتن و سەرنجدان و تێبینی و بەشداریی ڕاستەوخۆی تویژەر ئەنجامدراوە، کۆمەڵگای توێژینەوەکە قاوەخانەی مەچکۆ لە شاری هەولێرە، نموونەی توێژینەوە قاوەخانەی مەچکۆیە.

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

##plugins.themes.bootstrap3.article.details##

بەش
Articles
ژیاننامەی توێژەر

یوسف حەسەن حوسێن, بەشی کۆمەڵناسی، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق

Yousif Hasan Husen was born in 1978. He obtained his Bachelor's degree
in Sociology at Salahaddin University in Erbil in 2009. In 2014, he
completed his Master's degree in Cultural Anthropology. In the same year,
he was granted the academic title of Lecturer, and since then, he has been
teaching in the Sociology department. In 2021, he earned his Ph.D. in
Cultural Anthropology. Throughout his academic career, he has conducted
several research studies in the field of Cultural Anthropology. He has
participated in various scientific activities and is currently serving as a
Lecturer at Salahaddin University.

سەرچاوەکان

ابوزید، احمد (١٩٧٩). البناء الاجتماعی مدخل لدراسە المجتمع، الانساق، ج٢، ط٣، الهیئە المصریە العامە للکتاب، الاسکندریە.

الأسود، السید حافظ (٢٠٠٢). الأنثروبولوجیا الرمزیة، شرکة الجلال للطباعة، الأسکندریة.

بشيريه‌، حميد (١٣٨٥). فرهنگ له‌ ديدگاه‌ انسان شناسى و قوم شناسى. نشر نگاه‌ معاصر، تهران.

بيتس، دانيل؛ پلاگ، فرد (١٣٩٠). انسان شناسى فرهنگى. ت: محسن ثلاثى، چاپ نهم، انتشارات علمى، تهران.

خزاعلة، عبدالعزیز علی و ئەوانیتر (٢٠٢٠). دەروازەی کۆمەڵناسی، و: توانا فریدون، چاپخانە مێخەک، چاپی دووەم، سلێمانی.

درسلر، دیوید؛ ویلیس، ویلیام ام (١٣٨٨). جامعەشناسی بررسی تعامل انسانها، ت: مهرداد هوشمند و غلامرضا رشیدی، انتشارات اطلاعات، تهران.

روشە، گی (١٣٩٢). تغییرات اجتماعی، ت: منصور وثوقی، چاپ بیست و چهارم، نشرنی، تهران.

ساری، سالم خضر (٢٠١٤). ثقافە التنمیە، الفاعل و المعطل فی الثقافە العربیە، دارکنور المعرفە و للنشر و التوزیع، عمان.

سلیم، شاکر مصطفی (١٩٨١). قاموس الانتروبولوجیا، ط١، جامعە الکویت.

عبدالجواد، ئەحمەد ڕەئفەت (٢٠٢٠). بنەماکانی کۆمەڵناسی، و: توانا فەرەیدون حسێن، چاپخانەی مێخەک، سلێمانی.

عبدالحکیم، محمد صبعی (٢٠٠١). جغرافیة السیاحة، مکتبة الانکلوا المصریة، الطبعة الثانیة.

عومەر، لوقمان وسو (٢٠٠٩). بنەماکانی جوگرافیای گشت و گوزار، چاپخانە شەهاب، هەولێر.

الغزوی، فهمی سلیم (٢٠٢٠). دەروازەی کۆمەڵناسی، و: توانا فریدون، چاپخانەی میخەک، سلێمانی.

کوڵمەن، سایمۆن؛ واتسۆن هێلین (٢٠٢٢). دەروازەکانی مرۆڤناسی، و: دانا شوانی، چاپ دانیشفەر، هەولێر.

گوردن، رابرت جی و دیگران (١٣٩٣). انسان شناسان بزرگ، ت: زهرا ابطحی و دیگران، نشر گل آذین، تهران.

مالينوفسكى، برونيسلاو (١٣٧٨). نظريه اى علمى درباره‌ فرهنگ. ت: عبدالحميد زرين قلم، نشر گام نو، تهران.

مور، جرى دى (١٣٩١). زندگى و انديشه‌ بزرگان انسان شناسى، ت: هاشم آقابيگ پورى؛ جعفر احمدى، نشر جامعه‌شناسان، تهران.

میترۆپۆلیسکی، د.ک و دیگران (٢٠١٣). زەمینەی گەشەکردنی کۆمەڵایەتی، و: ناسر حەقپەرەست، چاپخانەی پیرەمێرد، بەبێ شوێنی چاپ.

میران، ڕەشاد (٢٠١٠). چەند بابەتێکی ئێتنۆ-کۆمەڵایەتی، چاپخانەی خانێ، دهۆک.

میران، ڕەشاد (٢٠٢١). مرۆڤناسی، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر.

ئەلحەسەن، احسان محمد (٢٠١٢). ئینکلۆپیدیای کۆمەڵناسی، و: دانا مەلا حەسەن، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی.

Firth, Raymond (1960). Human Types an introduction to social anthropology, Reviewed, London.

Kottak, Conrad Phillip (2006). Anthropology, The exploration of human diversity, 11th ed, McGrow-Hill co, New York.

چاوپێکەوتنەکان

حسن مولود جاستانی (٢٨/١/٢٠٢٤). شاعیر، هەولێر.

سعید سلێمان احمد (٢٨/١/٢٠٢٤). مامۆستای خانەنشین، هەولێر.

مصطفی محسن مەچکۆ (٢٨/١/٢٠٢٤). بەڕێوەبەری مەچکۆ، هەولێر.

هاشم احمد سراج (٢٨/١/٢٠٢٤). شاعیر، هەولێر.

هوشنگ وەزیری (٢٨/١/٢٠٢٤). رۆشنبیر، هەولێر.

ئەرسەڵان دەروێش (٢٨/١/٢٠٢٤). شانۆکار و دەرهێنەر، هەولێر.