koua university په‌یوه‌ندی نێوان عه‌شیره‌تی شێخ بزێنی و دانیشتوانی شاری كۆیه و ده‌وروبه‌ری(1900- 1905) لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی به‌ڵگه‌نامه‌ییه
##plugins.themes.bootstrap3.article.main##
پوختە
هه‌ر كاتێك داموده‌زگا حكومییه‌كان له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت و كاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی نامێنێت، هێزی دیكه له شوێنی ئه‌و سه‌رهه‌ڵده‌دا و ململانێ و ناكۆكی له نێوان هێزە ده‌ركه‌وتووه‌كان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن. كۆیه یه‌كێك بو له‌و شارانه‌ی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی تێدا ته‌واو لاواز ببوو، ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوو بۆ هێرشكاریی عه‌شیره‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆ سه‌ر دانیشتوانه‌كه‌ی، یه‌كێك له دیارترین ئه‌م عه‌شیره‌تانه عه‌شیره‌تی(شێخ بزێنییه‌كان) بوون، كه بابه‌تی ئه‌م توێژینه‌وه‌ی بۆ ته‌رخانكراوه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵێكه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ندین پرسیار، هۆكاری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی نێوان عه‌شیره‌تی شێخ بزێنی و دانیشتوانی كۆیه چی بوو؟ ڕۆڵی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌م ململانێیه‌دا چی بو؟ ئه‌م هێرشكاریانه چه‌نده زیانی به خه‌ڵكی ناوچه‌كه گه‌یاندووه؟ هه‌وڵده‌ده‌ین گشت ئه‌م پرسیارانه له ڕێگه‌ی خستنه‌ڕووی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی هاوچه‌رخ به ڕوداوه‌كان و شیكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان وه‌ڵام بدرێته‌وه. وه‌ك دیاره له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا، ده‌مانه‌وێت تیشك بخه‌ینه سه‌ر ڕووداوێكی مێژوویی كه چه‌ند كاریگه‌ر بووه له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی پێشكه‌وتنی شاره‌كه، هه‌روه‌ها بوونی كێشه‌یه‌كی وا له‌و سه‌رده‌مه لاوازی ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانی ده‌رده‌خات، كه زۆربه‌ی كات نه‌یانتوانیووه، كێشه‌كان وا به ئاسانی چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه په‌نا براوه بۆ به‌ر هێزی تر بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ئه‌م دژكاریه، ئێمه‌ش وه‌كو توێژه‌رێكی ئه‌كادیمی دوای شیكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان، هه‌وڵمانداوه به‌شێوه‌یه‌كی بێ لایه‌نانه، ئه‌م ڕووداوه نیشان به خوێنه‌ران بده‌ین و ڕۆڵی كه‌سایه‌تی حه‌مائاغای غه‌فوری و دانیشتوانی شاره‌كه به‌رامبه‌ر ئه‌و ململانێییه و دژایه‌تیه‌ی شێخ بزێنیه‌كان به‌رامبه‌ر به شاری كۆیه بخه‌ینه‌ڕوو.
##plugins.generic.usageStats.downloads##
##plugins.themes.bootstrap3.article.details##
سەرچاوەکان
ئه‌حمه‌د: بژار عوسمان. 2023، حه‌مائاغای گه‌وره له به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانییدا(1836-1920)، پێشه‌كی ئامانج دڵزار،چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر.
جه‌نگی:هیوا شێخ.2019،به‌ڵگه‌نامه‌كانی كۆیسنجاق له ئه‌رشیفی عوسمانی‌دا،ب2،ئاماده‌كار:سادات ئه‌رگڵو،چاپخانه‌ی په‌نجه‌ره،تاران.
خۆشناو: هێمن عومه‌ر.2021، فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند له به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی و قاجاریدا، چاپخانه‌ی كاردۆ،سلێمانی.
ره‌حمان:ئاشتی.2021، كه‌ركوك له به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی‌دا( 1113-1337ك/ 1702-1918ز)، ب12، ئاماده و پێشكه‌شكردنی:نه‌وزاد یه‌حیا باجگر ،بڵاوكراوه‌كانی زانكۆی جیهان،هه‌ولێر.
ئی.بی: سۆن.2007، سلێمانی ناوچه‌یه‌ك له كوردستان، وه‌رگێرانی له ئینگلیزیه‌وه: مینه،مه‌ڵبه‌ندی كوردۆلۆجی، سلێمانی.
ئێدمۆندس: سیسیل جۆن. 2004، كورد تورك عه‌ره‌ب،وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه: حامیدی گه‌وهه‌ری، بڵاوكراوه‌ی ئاراس، هه‌ولێر.
ئه‌حمه‌د: جه‌مال ره‌شید.2008،كه‌ركوك و ناوچه‌ی گه‌رمیان و مافی كۆنتڕۆڵكردنیان له‌لایه‌ن كورده‌وه، چاپخانه‌ی خانێ، دهۆك.
بدلیسی،شه‌ره‌فخانی.1981،شه‌ر‌فنامه، وه:هه‌ژاری موكریانی ،چ2،چاپخانه‌ی جه‌واهیری،تاران.
جەلى زادە:نەجيبه.٢٠١٨، هەواڵى كوردەوارى ساڵانى ١٩٦٢-١٩٦٣،پێشەكى لێكۆڵينەوەى كەمال مەعروف،بەرگى يەكەم دووەم،چاپخانەى ديلان، سلێمانى.
حه‌وێزی: طاهراحمد.1984، مێژووی كۆیه،ب2،چاپخانه‌ی نمیر،به‌غداد.
زرار:سدیق تۆفیق.2010، هۆزو ده‌سه‌ڵاته هۆزه‌كییه كوردییه‌كانی چاخی ناوه‌ڕاست،وه‌رگێڕانی: ئیدریس عه‌بدوڵا مسته‌فا، چاپخانه‌ی هاوسه‌ر، هه‌ولێر.
شێخ بزێنی: سه‌عد فاروق یوسف.2015،هۆزی شێخ بزێنی، چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، هه‌ولێر.
عه‌لائه‌دین: عه‌بدوالخالق.2014، كۆیه- ناودارانی،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه گشتیه‌كان، هه‌ولێر.
كه‌ریم: خالد محمود.2012، ده‌وڵه‌تی عوسمانی و عه‌شیره‌ته كورده‌كان له كوردستانی باشور 1869-1914، بڵاوكراوه‌ی ئه‌كادیمیای هۆشیاری و پێگه‌ییاندنی كادیران، سلێمانی.
محمد:مسعود.1986،حه‌ماغای گه‌وره، ده‌زگای ڕۆشنبیری بڵاوكراوه‌ی كوردی،به‌غدا.
هه‌مه‌وه‌ند:كه‌ریم ئاغا. 2010، هۆزی هه‌مه‌وه‌ند و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردایه‌تی 1787-1918(توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی رامیاری)،بڵاوكه‌ره‌وه‌ی هه‌ماوه‌ند بۆ چاپ و بڵاوكراوه،كه‌ركوك.
دائرة الاستخبارات البريطانية، 1979، العشائر الكردیه- بین الزاب الكبیر و دیالی: ترجمة: فؤاد حمه خورشيد، مطبعة الحوادث، بغداد.
مدیریة الاستخبارات العسكریة العامة الاولی.د.ت، العشائر الكردیه فی العراق،سری، د.م.
گولی، نزار أيوب.2023، إمارة داسن والشيخانفي العهد العثماني 1515-1750- دراسة وثائقية،مراجعة:خليل على مراد و عبدالفتاح علي البوتانى،چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، هه‌ولێر.
مارك سایكس:2007، القبائل الكردیة فى الامبراطورية العثمانية، ترجمة: خليل على مراد،تقديم ومراجعة وتعليق، عبدالفتاع علي البوتاني، دار الزمان للطباعة والنشر والتوزيع، ديمشق.
العزاوی: المحامی عباس.1947،عشائر العراق، ج2،مكتبة الصفا،لندن.
رۆژنامه‌ی موسڵ،1321ك،ژ: 719/4.
رۆژنامه‌ی موسڵ،1321،ژ: 731/3.
B.O.A(Başbakanlık Osmanlı Arşivi), DH_ŞFR(Dahiliye Nezareti Şifre Kalemi)_000319_00053_001-2
B.O.A, DH_TMIK_M_00120_00024_001_001
B.O.A,DH.TMIK.M_00138_00012_002
B.O.A,DH_MKT_00659_00068_003_001
B.O.A,DH_ŞFR_00285_00087_001-2
B.O.A,DH_ŞFR_00287_00087_001-3
B.O.A,DH_TMIK_M_00125_00039_033_001
B.O.A,DH_TMIK_M_00125_00039_059_001
B.O.A,DH_TMIK_M_00127_00004_001_001
B.O.A,DH.MKT.00059_00068_002