دركپێكردنی سكیمای وێنه‌یی په‌ندی پێشینان له زمانی كوردیدا
سكیمای وێنه‌یی فه‌زا و جووڵه به‌نمونه
:
https://doi.org/10.14500/kujhss.v8n2y2025.pp97-105:
په‌ندی پێشینان،" ; (هێڵکە به‌رجه‌سته‌كردن،" ; (هێڵکە سكیمای وێنه‌یی،" ; (هێڵکە سكیمای فه‌زا،" ; (هێڵکە سكیمای جووڵەپوختە
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ناونیشانی (دركپێكردنی سكیمای وێنه‌یی په‌ندی پێشینان له زمانی كوردیدا، سكیمای وێنه‌یی فه‌زا و جووڵه به‌نمونه) یه. هه‌وڵێكه بۆ خستنه‌ڕوی په‌سنی بنه‌ماكانی تیۆری سكیمای وێنه‌یی له سیمانتیكی دركپێكردن له زمانی كوردیدا، هه‌روه‌ها شرۆڤه‌ی په‌ندی پێشینان و لێكۆڵینه‌وه له چۆنییه‌تی كارایی سكیماوێنه‌ییه‌كان و ئه‌ندامی جه‌سته له‌و په‌ندانه‌ی هه‌ڵگری ناوی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ن، په‌یوه‌ست به دركپێكردن و تێگه‌یشتنی واتای په‌ندی پێشینان. لە سیمانتیكی دركپێكردن (دروسته‌ی چەمکی بەجەستە دەبێت) واتە بە پشتبەستن بە پەیوەندی لەگەڵ ژینگە و ده‌وروبه‌ردا، هەر مرۆڤێک تێڕوانینێک بەدەستدەهێنێت، کە دەرئەنجامی ئەم کارلێکەیه. یەکێک لە دروسته چەمکییە پڕ بایه‌خه‌كان لە لێکۆڵینەوەکانی سیمانتیكی دركپێكردن، سكیماوێنه‌ییه‌كانه لەچوارچێوەی وه‌چه تیۆری سیمانتیكی دركپێكردن، کە پێکهاتەیەکی فەزاییان هەیە، بە سه‌ره‌كیترین مۆدێلی دركپێكردن دادەنرێن. سكیماكان لە ژێر کاریگەری ئەزمونی فیزیکی جووڵە و تایبەتمەندی دەفر و قەبارەی دیاردەکان و بەکارهێنانی هێز و شکاندنی بەربەستەکان و دوری و نزیکی،...هتد چێوەوەردەگرن. سكیماوێنه‌ییه‌كان مۆدێلێكی په‌یپێبردنانه‌ی پێش چه‌مكییانه‌ن، کە لە قۆناغەکانی دواتردا، مرۆڤ بەسەر مه‌ودای ئەبستراکتیش گشتگیریدەکات. هه‌ر بۆیه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، په‌ندی پێشینانی زمانی كوردی له‌چێوه‌ی سیمانتیكی دركپێكردن و به‌تایبه‌ت تیۆری سكیمای وێنه‌یی شرۆڤه ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستخستنی شێوازی به‌چه‌مككردنی ئه‌زمونی جه‌سته‌یی ئاخێوه‌ران. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، په‌یڕه‌وی ڕێبازی وه‌سفی شیكاری كراوه، به‌پێی بنه‌ماكانی تیۆری سكیماوێنه‌ییه‌كان و به پشت به‌ستن به فه‌رهه‌نگی په‌ندی پێشینان و ئاخاوتنی ڕۆژانه‌ی ئاخێوه‌ران نمونه‌كان شیكار كراون.
Downloads
سەرچاوەکان
حمه‌حسێن، شاهۆ صاڵح (2023)، دركپێكردنی وێنای وێنه‌یی وشه‌ی لێكدراو له ڕێزمانی كوردیدا، نامه‌ی ماسته‌ر، زانكۆی سلێمانی.
خاڵ، شێخ محمد (1969)، په‌ندی پێشینان، منتدی اقرا الثقافي.
قادر، كاروان عومه‌ر (2012)، سیسته‌می دركپێكردن وه‌ك بنه‌مایه‌كی ڕێزمانی كوردی، گۆڤاری زانكۆی سلێمانی، ژماره34.
محمد، كژاڵ جهابخش (2024)، ئاوه‌زمه‌ندی و دركپێكردنی سیمانتیكی ده‌ربڕاوه‌چه‌سپاوه‌كان له زمانی كوردیدا، نامه‌ی دكتۆرا، زانكۆی گه‌رمیان.
نوری له‌ك، هوشیار (2006)، گوڵبژێرێك له په‌ندی كوردی، چاپخانه‌ی چوارچرا.
استرنبرگ،رابرت (1392)، روان‌شناسی شناختی، ترجمه سید كمال خرازی و الهه حجازی، انتشارات سمت و پژوهشكده‌ی علوم شناخت تهران.
اونگرر.ف؛ اشمیت، ه، ی (1397)، مقدمه‌ای بر زبان شناسی شناختی، ترجمه، ج، میرزابیگی، نشر آگاه، تهران.
ذوالفقاری، حسن (1392)، فرهنگ بزرگ ضرب المثلهای فارسی، چاپ اول، نشر علم، تهران.
قائمی¬نیا، علیرضا (1390)، معنی¬شناسی شناختی قرآن، پژوهشگاه فرهنگ و اندیشه¬ی اسلامی، تهران.
مه‌ند، محمد راسخ (1379)، درآمدی بر زبان شناسی شناختی، سمت، تهران.
مه‌ند، محمد راسخ (1386)، اصول و مفاهیم بنیادی زبان شناسی شناختی، مجله بخارا، شماره63.
Evans, V & Green, M. (2006). Cognitive Linguistics: An Introduction. Edinburgh University Press.
Gibbs, Jr, W. Raymond, M. D. Johnson, and H. L. Coiston (1996). How to study proverbunderstanding, Metaohor & symbol, vol. 11, Issue 3.
Gibbs, R.W. Jr. (2017). Embodiment. In B. Dancygier (Ed.), The Handbook of Cognitive Linguistics (pp. 449-462), Cambridge: Cambridge University Press.
Johnson, M. (1987). The body in the mind: the bodily basis of meaning, Reason and Imagination, Chicago: Chicago University Press.
Kimmel, M. (2009). Analyzing image schemas in literature. Cognitive Semiotics,5(9): 159-188.
Lakoff, G. (1999). Philosophy in the Flesh: The Embodied Mind and Its Challenge to Western Thought. New York: Basic Books.
Turner, M (1996). The Literary Mind. Oxford: Oxford University Press.
Downloads
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
License
Copyright (c) 2025 Kazhal J. Mohammed, Salam R. Rashid

This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.