شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ قەبارەی کەرتی پیشەسازی لە ناحیەی پیرەمەگرون و ڕۆڵی لە دابینکردنی هەلی کاردا
##semicolon##
https://doi.org/10.14500/kujhss.v9n1y2026.pp414-423##semicolon##
پیشەسازی##common.commaListSeparator## هەلی کار ##common.commaListSeparator## پیرەمەگروون##common.commaListSeparator## کارگە پیشەسازییەکان##common.commaListSeparator## یەکە کارگێڕییەکانپوختە
پیشەسازی بە یەکێک لە توخمە بنەڕەتیەکانی پێکهاتەی ئابوری هەر وڵاتێک دادەنرێت، مێژوی پیشەسازی شاهیدی گۆڕانکاری ڕیشەیی بووە کە لە شۆڕشی پیشەسازیەوە لە سەدەی 18 دەستی پێکردوە، بووە هۆی شێوازی بەرهەمهێنانی پێشکەوتو، پێکهاتەیەکی گرنگی گەشەی ئابوری بووە، بە دابینکردنی هەلی کار و پشتگیریکردنی داهێنان،ناوچەی توێژینەوە لەم چەند ساڵەی ڕابردودا زۆرترین ژمارەی پیشەسازی تیادا دامەزراوە، دەگاتە 16 کارگە و پیشەسازی نوێ، ڕەخساندنی هەلی کار بۆ 1067 کەس، ئامانجی ئەم توێژینەوەیە هەڵسەنگاندن و وەبەرهێنان و ژمارەی دەستی کار و شیکاری کەرتی پیشەسازی و توانست و ڕێگاکانی پەرەسەندنیەتی، توێژینەوەکە لە دابەشبوونی پیشەسازی بە قەبارەی جیاواز، دەرخستنی قەبارەی پیشەسازییەکە بەگوێرەی ژمارەی کارگەکان و بەرهەم و ژمارەی کرێکارەکان پێکهاتووە، لە ئەنجامدا دەرکەوت بنەماکانی جێگیربوونی پیشەسازی تیادا هەیە، بەتایبەتیش کە دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی نێوان دوکان-سلێمانی، بەتێپەڕبوونی کات گەشەیان کرد و تایبەتمەندتربوون، هەموو جۆرەکانی پیشەسازی(بچوک، مامناوەند، گەورە) ،ئەم ئەنجامانە ئاماژەن بۆ گونجانی ناوچەکە و گۆڕانی پێداویستیەکانی بازاڕ و زیاتربوونی ڕەخساندنی هەلی کار، پشت بەمیتۆدەکانی (وەسفی، شیکاری، بەراوردکاری) بەستراوە، سێ تەوەر لەخۆدەگرێت، جگە لە پێشەکی و ئەنجامەکان لە بەشی یەکەمدا تیشک خرایە سەر هەڵسەنگاندنی بارودۆخی توانا سروشتی و مرۆییەکان دەتوانن بەشداربن لە نیشتەجێبوونی پیشەسازی. تەوەری دووەم پەیکەربەندی کەرتی پیشەسازی لەسەر بنەمای ڕەخساندنی هەلی کار و قەبارەی پیشەسازییەکان، بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی شیکاری و وەسفی و بەراوردکاری بۆ هاوسەنگکردنی هۆکار و گۆڕاوە بەردەستەکان بۆ دروستکردنی مۆدێلێکی گونجاوی بۆ هەڵبژاردنی باشترین شوێنەکان بۆ ناوچەییکردنی پیشەسازی نوێ، تەوەری سێیەم کارگە و پیشەسازییەکانی ناوچەی توێژینەوە.لە ڕێگەی مۆدێلە دەرهێنراوەکانەوە گەیشتە ئەو ئەنجامەی ئەم کارگە و پیشەسازییانە دەتوانن ژمارەیەکی زیاتر هەلی کار بڕەخسێنن و دەستنشانکردنی چەندین ناوچەی نوێ، هەریەکێکیان دەتوانرێت هەڵبژێردرێت بۆ نیشتەجێکردنی پیشەسازی جۆراوجۆر.
##plugins.generic.usageStats.downloads##
سەرچاوەکان
احمد, ئ. ج. (2015). "شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ توانستەکانی گەشتوگوزار لە قەزای دوکان." زانکۆی کۆیە: ٧.
احمد،, ئ. ج. (2015). "شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ توانستەکانی گەشەپێدانی گەشتوگوزار لە قەزای دوکان." نامەی ماستەر زانکۆی کۆیە 19.
اسماعیل, س. ع. (1999). "باری پیشەسازی لە هەرێمی کوردستانی عێراق-جوگرافیای هەرێمی کوردستانی عێراق." کتێبی سەنتەری برایەتی- سلێمانی: 20.
الألوسي, ح. ا. ی. (2022). "التحلیل الجغرافي الصناعة الصغیرة فی مدینة الرمادي." رسالة ماجستر، جامعە الانبار، کلیة العلوم الانسانیة، 16.
الصقار, ف. م. (1980). "الجغرافیة الصناعیة في العالم." الطبعة الأولی، وکالة المطبوعات الکویت: 108.
العزاوي, ی. ل. ح. (2021). "الصناعات العلفیة في محافظة اربیل، دراسة في جغرافیة الصناعة، أطروحة الدکتوراە ( غیر منشورة )." جامعة دیالی، کلیة التربیة للعڵوم الانسانیة، دیالی، 21.
الوتبان, ح. ب. ع. (2010). "معجم مصطلحات الصناعة، " طبعة الاول، مکتبة العبیکات للنشر، الریاض، 140.
امین, ڕ. م. م. (2016). "هەڵسەنگاندنی بنەما جوگرافیەکانی جێگیربوونی پیشەسازی لە قەزای پشدەر." نامەی ماستەر بڵاو نەکراوە زانکۆی سلێمانی، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان: 72.
بارام, ن. م. (2024). "بەرپرسی بەشی کارگێڕی ناحیەی پیرەمەگروون."
پیرەمەگرون, ب. ک. (2024). "هۆبەی ئامار و پلاندانان."
رشید, ی. خ. (2014). "شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ دابەشبوونی پیشەسازی لە پارێزگای هەولێر." نامەی ماستەر، زانکۆی صلاح الدین کۆلێژی ئەدەبیات: 33.
سلێمانی, ب. ئ. (٢٠٢٠). "یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی." بەشی نەخشە و ئامار و پلاندانان GIS.
سلێمانی, ب. ئ. (2022). "ژمارەی خەمڵێنراوی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی ".
سمحە, د. ف. ع. س. و. د. م. ع. (2009). "جوگرافیای دانیشتوان وەرگێڕانی هیوا ئەمین شوانی " چاپخانەی موکریانی، چاپی یەکەم، هەولێر: 45.
سەعید, ک. ت. (2014). "جوگرافیای مرۆیی عێراق و چالاکی ئابووری." کتێبخانەی نارین - هەولێر: 18.
شیخو, ا. خ. ه. (2019). "التباین المکاني للانتاج واستهلاک الطاقة الکهربائیة في محافظ دهوک و تنمیتها مستدامة." اطروحة الدکتوراە ( غێر منشورة ) ، جامعة دهوک: 66.
صقر, م. ف. (2004). "مواقع المشروعات الصغیرة والمتوسطة و اهمیتها الاقتصادیة ، ندوة المشروعات الصغیرة المتوسطة في الوطن العرىي، الاشکالیات و افاق التنمیة." المنعقد في القاهرة یومي ١٨-٢٢ینایر: 22.
علی, گ. ح. (2023). "پیشەسازی لە قەزای بازیان و ڕۆڵی لە ڕەخساندنی هەلیکاردا." نامەی ماستەر زانکۆی سلێمانی بڵاو نەکراوە: 54.
علي, ن. د. (2022). "بنەماکانی جێگیربوونی پیشەسازی لە ناحیەی بازیان، لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیای پیشەسازی." نامەی ماستەر(بڵاونەکراوە) فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی کۆیە: 67.
عەتەوی, ع. (2015). "جوگرافیای مرۆیی ململانێی مرۆڤ لەگەڵ ژینگە " ناوەندی غەزەلنووس - سلێمانی 67.
غفور, ع. (2016). "جوگرافیای کوردستان." چاپخانەی ڕەنج ، هەولێر: 180.
فتاح, ب. (2024). "لێپسراوی بەشی پلاندانان لە ناحیەی پیرەمەگروون."
مقابلة،, م. ح. م. و. أ. (2006). "مشروعات الصغیرة والمتوسطة و أهیمتها معوقاتها." مرکز منشأت الصغیرة ، الأردن: 4.
مقابلە, م. ح. م. و. ا. (2006). "مشروعا
ت الصغیرة والمتوسطة و أهمیتها و معوقاتها." مرکز منشأت الصغیرة، الأردن: 4.
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
##submission.license##
##submission.copyrightStatement##
##submission.license.cc.by-nc-nd4.footer##

