ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باوكسالاريی له‌ "داستانی سه‌يده‌وان" دا

##plugins.themes.bootstrap3.article.main##

Kaify A. Abdulqader

پوختە

ئه‌وه‌ی ئێمه‌ لێره‌دا باسمان لێوه‌ كردووه‌ و كردومانه‌ به‌ بابه‌تی لێكۆڵينه‌وه‌كه‌مان، بريتييه‌ له‌ سيسته‌می باوكسالاريی، كه‌ يه‌كێكه‌ له‌و سيسته‌مه‌ په‌يڕه‌وكراوانه‌ی نێو مێژوی كۆمه‌ڵه‌ جياوازه‌كانی مرۆڤايه‌تی، نكۆڵی لێناكرێت، كه‌ كۆمه‌ڵه‌كان به‌ شێوه‌ی سيسته‌می جودا جودا ژياون و ژيانی خۆيان رێكخستووه‌، به‌رنامه‌ی به‌رێوه‌بردنيان به‌پێی ئه‌و بيرو باوه‌ڕ و سيسته‌مه‌ داناوه‌ و له‌سه‌ری ڕۆيشتون، له‌نێو ئه‌ده‌بی كورديشدا ئه‌و سيسته‌مه‌ ڕه‌نگيداوه‌ته‌وه‌، به‌تايبه‌تی له‌نێو ئه‌ده‌بی فۆلكلۆريدا، جا لێره‌دا، لێكۆڵينه‌وه‌كه‌مان بۆ سيسته‌می باوكسالاريی نێو ڕوداوه‌كانی ئه‌و داستانه‌ فۆلكلۆرييه‌ ته‌رخانكردووه‌، لێره‌ ده‌مانه‌وێت چه‌ند پرسيارێك بكه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ی بيانكه‌ين به‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی لێكۆڵينه‌وه‌كه‌مان، بۆنمونه‌، ئايا سيسته‌می باوكسالاری له‌نێو ئه‌و داستانه‌دا هه‌يه‌؟ ئايا ئه‌ندامانی خێزانی پاڵه‌وان هيچ ده‌سه‌ڵات و مافێكی هه‌ڵبژاردنی ژيانی خۆيان هه‌يه‌؟ ئايا ئه‌و سيسته‌مه‌ به‌ته‌نها له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی مێ په‌يڕه‌و كراوه‌ يان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی گرتۆته‌وه‌؟ ئايا دايك وه‌كو ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كيی هه‌ر خێزانێك هيچ ڕۆڵی پێدراوه‌ له‌نێو ڕوداوه‌كانی ئه‌و داستانه‌دا؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سيسته‌مه‌ وه‌كو ديكتاتۆرييه‌كی بچوككراوه‌ وايه‌، ئايا په‌يڕه‌وكردنی له‌نێو خێزاندا سه‌ر ناكێشێت بۆ نێو كۆمه‌ڵ و په‌يڕه‌و كردنی سيسته‌می دكتاتۆری به‌سه‌ر كۆمه‌ڵدا، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ ده‌سته‌ڵاتی هه‌بوو؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسيارانه‌ و چه‌ند پرسێكی ديكه‌ی وه‌كو كاريگه‌رييه‌كان و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و سيسته‌مه‌ به‌سه‌ر تاك و خێزاندا چييه‌ و لێكه‌وته‌ ده‌رونييه‌كانی به‌سه‌ر تاكی پياده‌كه‌ری سيسته‌مه‌كه‌دا چييه‌؟ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش (داستانی سه‌يده‌وان) مان بۆ لێكۆڵينه‌وه‌كه‌مان هه‌ڵبژاردووە.

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

##plugins.themes.bootstrap3.article.details##

بەش
Articles
ژیاننامەی توێژەر

Kaify A. Abdulqader, Department of Kurdish Language, Faculty of Education, Koya University, Kurdistan Region, Iraq

Kayfi Abdulqadir, has graduated from Erbil institute for teachers in 1991, and he has awarded his bachelor at Koya University in 2008. His masters was in 2011, and it was about theater criticism. He has awarded his PhD in the field of Kurdish folklore from the same university in 2016. He has published six articles about theater, novel and fiction in various scientific journals in KRG. He has three books about theater, and many writings in other journals like ‘Raman, Kekon, Kelturî Kurd, Tiyatir’ and in newspapers like ‘Kurdistanî Nwê, Xebat, Hizr û Huner, Sêber û Saye, Çawdêr, Rexney Çawdêr…etc’. Furthermore, some of his books and articles are ready to be published.

سەرچاوەکان

قورئانى پيرۆز

الاستانبولى، م، مهدى، ٢٠١١، ژن و مێردی ئيسلامی به‌خته‌وه‌ر، و. نه‌وا محمد سعيد، چ٨، هه‌ولێر، نوسينگه‌ی ته‌فسير.

الرباتی، أ، طاهر معروف، ٢٠٠٩، پياوان و ژنان، ب ٣، سلێمانی، كتێبخانه‌ی نارين.

الرباتی، أ، طاهر معروف، ٢٠٠٩، ئافره‌ت له‌ مێژوودا، ب ١، سلێمانی، كتێبخانه‌ی نارين.

ره‌سوڵ، ح، ئه‌حمه‌د، ٢٠٠٥، كۆمه‌ڵگه‌ی ژن سالاری، سلێمانی، ئۆفسێتی چوارچرا.

ڕه‌سوڵ، ع، مسته‌فا، ١٩٧٩، لێكۆڵينه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری كوردی، چ٢، سلێمانی، زانكۆی سلێمانی.

ڕه‌شيد، به‌ختيار، ٢٠١٥، پياو گه‌راييه‌كان(نێرينه‌ييه‌كان) چين، هه‌ولێر، گۆڤاری كولتور مه‌گه‌زين، ژماره‌ (٥)، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات.

ره‌ئوف، عه‌زيز، ٢٠٠٧، ئاشنابوون به‌ فێمينيزم، سلێمانی، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م.

شه‌وڕۆ، فازيل، ٢٠١٥، ژنه‌ پيشه‌وه‌ره‌كانی كۆيه‌، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی شه‌هاب.

عه‌بدولڕه‌حمان، عه‌بدوڵڵا، ٢٠١٢، توندو تيژی خێزانی، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی ماردين.

عه‌بدولمه‌قسود، محه‌مه‌د، ٢٠١١، ژن له‌ ئايين و چاخه‌ جياوازه‌كاندا، هه‌ولێر، كتێبخانه‌ی حاجی قادری كۆيی.

فريادڕه‌س، هيوا ،٢٠١٠، ژن له‌ ڕۆژنامه‌گه‌ريی كورديدا، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات.

قادر، سه‌رۆ، ٢٠٠٩، ئافره‌ت كێشه‌يه‌ك به‌درێژايی مێژوو، هه‌ولێر، چاپخانه‌ي رۆژهه‌ڵات.

محه‌مه‌د ئه‌مين، زياد، ٢٠٠٩، جوانستان، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی ئاراس،

مه‌ولود، ڕ، ساڵح، ٢٠١٣، پێگه‌ی ژن له ‌ديدی قوبادی جه‌ليزاده‌ و نه‌زار قه‌ببانی، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی حاجی هاشم.

ناوه‌ندی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، ٢٠٠١، مافه‌كانی مرۆڤ (جياكاريی دژی ژن)، چ٢، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی نازه‌.

هه‌ڵه‌بجه‌يی، سامان، ٢٠١٣، گوڵستان (ژيانی ناوداران و شاعيرانی كورد)، هه‌ڵه‌بجه‌، چاپخانه‌ی هێڤی.

ئه‌حمه‌د، كه‌يفی، ٢٠١٢، ماڵه‌ سارده‌كه‌ی گه‌زيزه‌ له‌ ماڵێكی كه‌ڵتوری و ئه‌سه‌ری كۆيه‌ نمايشكرا، سلێمانی، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (پاشكۆی كوردستانی نوێ)، ژماره‌ (٧٨٦).

ئه‌حمه‌د، كه‌يفی، ٢٠١٣، شانۆيی ئافره‌ت و خه‌بات، كۆيه‌، گۆڤاری كه‌كۆن، ژ. ٢٦

ئه‌حمه‌د، كه‌يفی،٢٠١٧، (گيانی من هاتييه‌وه‌ ؟!) ڕۆمانێك هه‌ڵقوڵاو له‌ كلتوری نه‌ته‌وه‌كه‌مان، هه‌ولێر، گۆڤاری ڕامان، ژ (٢٣٦).

ئيمام، ع، ئيمام، ٢٠٠٨، ئه‌فلآتون و ئافره‌ت، سلێمانی، چاپخانه‌ی كارۆ، به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی خانه‌ی وه‌رگێڕان.