ڕەخنەى ئەدەبى لەنێو مێژوى ئەدەبدا بە نمونەى (کاروانى شیعرى نوێى کوردى)ى (کاکەى فەللاح)

توێژەران

  • بارزان عەلی پیرۆت بەشی زمانی کوردی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، زانکۆی ڕاپەڕین، هەرێمی کوردستان، عێراق https://orcid.org/0009-0005-4093-9957

##semicolon##

https://doi.org/10.14500/kujhss.v9n2y2026.pp1-12

##semicolon##

ڕەخنەى ئەدەب##common.commaListSeparator## مێژووى ئەدەب##common.commaListSeparator## کاکەى فەللاح##common.commaListSeparator## كاروانی شیعری نوێی كوردی##common.commaListSeparator## شیعرى نوێ

پوختە

ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی: (ڕەخنەی ئەدەبی لەنێو مێژوی ئەدەبدا بە نمونەی (كاروانی شیعری نوێی كوردی)ی (كاكەی فەللاح))دایە. توێژینەوەیەكە لە بارەى ڕەخنەى ئەدەبى لەنێو كتێبی مێژوى ئەدەبى کوردیدایە و (کاروانى شیعرى نوێى کوردی)ی (کاکەى فەللاح) وەک نمونە وەرگیراوە. ئەم كتێبە بریتییە لە باسكردنی مێژوی ژیان و ئەزمونی شیعریی (9 شاعیر)ی نوێگەری ناوچەی سلێمانی و هەوڵێكە بۆ پیشاندانی ژیان و بەرهەمی شاعیرەكان و لەگەڵیشیدا چەند دیدێكی ڕەخنەیی بۆ شاعیر و بەرهەمە شیعرییەكانیان خراوەتەڕو. توێژینەوەكە بەپێی میتۆدی (پەسنیی شیكاری) ئەنجامدراوە و پرسە ڕەخنەییەكانی نوسەر (كاكەی فللاح)، كە لە كتێبەكەیدا (كاروانی شیعری نوێی كوردی)یدا خراونەتەڕو، لێكدراونەتەوە. هەر یەکە لە ڕەخنەى ئەدەبى و مێژوى ئەدەب و پەیوەندیى نێوانیان و ڕۆڵى ڕەخنە لە نوسینەوەى مێژوى ئەدەبیدا، باسكراوە. هەروەها چۆنیەتیى بەکارهێنانى ڕەخنەى ئەدەبى لە نوسینەوەى (کاروانى شیعرى نوێى کوردى) بە پشتبەستن بە تیۆرى نوسینەوەى مێژوى ئەدەبى خراوەتەڕو. لەگەڵیشیدا هەردو (ناچارى بەکارهێنانى ڕەخنە و پێویستنەبونى بەکارهێنانى ڕەخنە) لە لاى نوسەرەوە خراوەتەڕو، کە وەک مێژونوس ڕەخنەى ئەدەبى و دید و بۆچونە ڕەخنەییەكانی بە بەرفراوانى لە نوسینەوەى مێژوى قۆناغ و ناوچەیەکى شیعرى نوێى کوردیدا بەکارهێناوە. ئەو ئەنجامانەی لەم توێژینەوەیەدا بەدەستهاتون، بریتین لە دەركەوتەكانی ڕەخنەی (خودى و بابەتى)ی (كاكەی فەللاح)، لە پڕۆسەى نوسینەوەى مێژوى ڕەوت و قۆناغ و پەرەسەندنى شیعرى نوێ لە سەرەتاى سەدەى بیست لە ناوچەى سلێمانى.

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

ژیاننامەی توێژەر

بارزان عەلی پیرۆت, بەشی زمانی کوردی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، زانکۆی ڕاپەڕین، هەرێمی کوردستان، عێراق

Barzan Ali Pirot, Lecturer in the Department of Kurdish Language, College of Basic Education, Raperin University. Master's degree in Kurdish literary criticism. Doctorate in Kurdish Novel Criticism. Scientific title (Teacher). He has nine academic papers in the fields of Kurdish literary criticism, Kurdish poetry style, and Kurdish mystical literature.

سەرچاوەکان

بەسیر، کامل حەسەن (2015)، مێژووى ڕەخنەسازى، غەزەلنوس، چا. تاران، چ١، سلێمانی.

پیرباڵ، فەرهاد (2005)، ڕەگوڕیشەکانى تازەبوونەوەى شیعرى کوردى، چا. کوردستان، هەولێر.

حوسێن، هیمداد و نازم، سەنگەر (2020)، ئەدەبى جیهانى چەمک و مێژوو و ئاریشەکانى، چا. ئاوێر، هەولێر.

سەجادى، بەختیار (2010)، مێژوونووسى ئەدەبى لە ئەدەبى کوردیدا، کۆمەڵە وتارى یەکەمین کۆڕبەندى نەتەوەیی ئەدەبى کوردى لە زانستگاى کوردستان، چا. توێژینگەى زمان و ئەدەبى کوردى ـ زانستگاى کوردستان.

عومەر، موحسن ئەحمەد (2019)، ئەزموونى مێژوونووسیی ئەدەبى کوردى، گۆڤارى توێژەر، بەرگى٢، ژمارە٤، پاییز، زانكۆی سۆران.

عەبدولغەفوور، هەژار ئەحمەد (2013)، روانینێکى رەخنەیی لە سەر نوسینەوەى مێژووى ئەدەبى کوردى، نامەى دکتۆرا، زانکۆى سلێمانى.

قادر، ڕێبین خلیل (2017)، میتۆدى ڕەخنەى مێژوویی لە کتێبى (کاروانى شیعرى نوێى کوردى)ى (کاکەى فەللاح)دا، گۆڤارى ئەدکادیمیاى کوردى، ژمارە ٣٩، چا. زانکۆى سەڵاحەدین ـ هەولێر.

کاکەى فەللاح (1978)، کاروانى شیعرى نوێى کوردى، بەرگى یەکەم، چا. زانکۆى سەڵاحەدین، هەولێر.

گەردى، عەزیز (1974)، ئەدەب و ڕەخنە، چاپخانەى الحوادث، بەغدا.

مەنتک، حەمە (2018)، میتۆدەکانى ڕەخنەى ئەدەبى (ڕەخنەى ئەدەبى لە ڕووى تیۆرییەوە)، تەفسیر، چ١، هەولێر.

نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد (2011)، فەرهەنگى زاراوەى ئەدەبى و ڕەخنەیی، چا. بینایی، سلێمانى.

ئەحمەدزادە، هاشم (2020)، ڕەخنەى ئەدەبى، چەند ڕامانێکى خێرا، ماڵپەڕى ژنەفتن، ٢٦ى تشرینى یەکەم. https://jineftin.krd

(گیلانى)، احمد سمیعى (1387)، گزارش اراء گوستاو لانسون دربارە روش تاریخ ادبیات نگارى، نامە فرهنگستان، سال دهم، زمستان، شمارە(4).

زیرین کوب، عبالحسین (1354)، نقد ادبى، امیر کبیر، تهران.

فتوحى، محمود (1387)، نظریە تاریخ ادبیات، انتشارات سخن، تهران.

قویمى، مهوش (1384)، (جمع از نویسندگان)، دربارە تاریخ ادبیات، ناشر. چ١، سازمان مطالعە و تدوین کتب علم انسانى دانشگاه (سمت).

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2026-06-30

توێژینەوە هاوشێوەکان

1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 > >> 

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.