فه‌رهه‌نگی ناوی شوێن له زمانی كوردیدا(گونده‌كانی ناوچه‌ی كۆیه و پارچه زه‌وییه‌كانی ئیلنجاغی گه‌وره به نموونه)
##semicolon##
https://doi.org/10.14500/kujhss.v9n1y2026.pp212-224##semicolon##
ناوی شوێن##common.commaListSeparator## ناوی گوند##common.commaListSeparator## فه‌رهه‌نگی تۆپۆنیمی##common.commaListSeparator## ڕیشه‌ناسی##common.commaListSeparator## ئیلنخاغی گهورهپوختە
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بۆ فه‌رهه‌نگی ناوی شوێن له زمانی كوردیدا(گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆیه و پارچه زه‌وییه‌كانی ئیلنجاغی گه‌وره به نموونه) ته‌رخانكراوه. له ڕووی پێكهاته‌ی وشه‌سازیی و واتاییه‌وه، سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ناوی شوێنی گونده‌كان و پارچه زه‌وییه‌كانی ئیلنجاغی گه‌وره له ناوچه‌ی كۆیه دا. به هه‌ڕه‌مه‌كی چه‌ند نموونه‌یه‌كی ناولێنانمان وه‌رگرتووه. هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ناونیشانه ئه‌وه‌یه، كه پێكهاته‌ی وشه‌سازیی و واتایی ناوی شوێنی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری كۆیه و پارچه زه‌وییه‌كانی ئیلنجاغی گه‌وره بخرێته ڕوو، باسكردن له پێكهاته‌ی ناوی شوێن له زمانی كوردی له توێژینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆدا زۆر كه‌مه، یان هه‌ر نییه، بۆیه خستنه‌ڕووی ئه‌م بابه‌ته له شێوه‌ی فه‌رهه‌نگی ناوی شوێندا به پێویست زانرا. بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه و گه‌یشتن به ئه‌نجامه دیاریكراوه‌كان ڕێبازی (په‌سنی شیكارانه) پێڕه‌وكراوه، له ڕوانگه‌ی ڕیشه‌ناسیی سه‌رده‌مییانه‌وه، پێكهاته‌ی ناوی شوێن و واتاكانیانمان لێكداوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رجه‌می كه‌ره‌سته و نموونه به‌كارهاتووه‌كانیش سوود له زمانی ئاخاوتنی ڕۆژانه‌ی قسه‌پێكه‌رانی ( كوردی ناوه‌ڕاست)، له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه به‌كارهاتووه‌كانی ئه‌نجامدانی كاره‌كه وه‌رگیراوه. دروستەی پار و بابەتەکانیشی، جگە لە پێشەکی، بەسەر سێ پاردا دابەشکراوە: لە پاری یه‌كه‌مدا سەرەتایەک دەربارەی فه‌رهه‌نگ به گشتی و چه‌مك و پێناسینی فه‌رهه‌نگ و ڕیشه‌ناسی و ناوی شوێن باسكراوه. پاری دووه‌هه‌م: بۆ ناوی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆیه له ڕوانگه‌ی شێوه و واتاوه تایبه‌ت كراوه، له پاری سێهه‌م و كۆتاییدا ناولێنانی پارچه زه‌وی و ئاقاره‌كانی ئیلنجاغی گه‌وره نیشاندراوه.
##plugins.generic.usageStats.downloads##
سەرچاوەکان
ئه‌حمه‌د، تریفه عومه‌ر(2013). پراگماتیكی فه‌رهه‌نگی پێكداچوونی پێكهاته‌كانی، نامه‌ی ماسته‌ر، سكوڵی زمان، زانكۆی سلێمانی، سلێمانی.
ئیلنجاغی، ئاراس (2013 ). ساتوقه‌ڵا هه‌رێمی ئیدۆ، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی كه‌مال، سلێمانی.
ئیلنجاغی، ئاراس ( 2014). سێگردكان و سێبه‌رنشینه‌كانی، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی یاد، سلێمانی.
ئیلنجاغی، ئاراس (2014). زێوده‌ر، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی یاد، سلێمانی.
حاجی مارف، ئه‌وڕه‌حمان(1978). وشه‌ی زمانی كوردی، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕێگا، بانه.
حاجی مارف، ئه‌وڕه‌حمان(2014). ڕێزمانی كوردی، به‌رگی یه‌كه‌م: وشه‌سازی، به‌شی یه‌كه‌م: ناو.هه‌ولێر: چاپی یه‌كه‌م، چاپخاه‌ی ڕۆژهه‌ڵات .
حسین، شمال زكی ( 2022). ڕیزبوونی مۆرفیمه به‌نده‌كان له زمانی كوردیدا، نامه‌ی ماسته‌ر، فاكه‌ڵتیی په‌روه‌رده، زانكۆی سۆران، سۆران.
ڕه‌سوول، زامدار ئه‌حمه‌د (2015). ناحیه‌ی ئاشتی و گونده‌كانی، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، سلێمانی.
ڕه‌شید، جه‌مال (2001). قامووس، نووسه‌ری نوێ(19)، 151ــ152.
سدیق، فاروق عومه‌ر(2015). ڕه‌چه‌ڵه‌كی وشه و په‌لهاویشتنی، چاپی یه‌كه‌م، ده‌زگای چاپ و په‌خشی نارین، هه‌ولێر.
سه‌عید، محه‌مه‌د مه‌جید(2015). فه‌رهه‌نگ و پڕۆسه‌ی به لێكسیمبوون، نامه‌ی ماسته‌ر، سكوڵی زمان، زانكۆی سلێمانی، سلێمانی.
سه‌لام، ئیلنجاغی، یوسف، ڕۆسته‌م، ئاراس، حاته‌م(2023). ئینسایكلۆپێدیای گونده‌كانی قه‌زای كۆیه، چاپه‌نه‌كراو.
شوانی، ڕه‌فیق (2014). وشه‌سازی زمانی كوردی، چاپی دووه‌م، كۆمه‌ڵگای چاپخانه‌ی داودی، كه‌ركوك.
شوانی، ڕه‌فیق (2016). لێكۆڵینه‌وه‌ی جۆراوجۆری زمان‌ناسی، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری، هه‌ولێر.
شوانی، رفیق (2023). ڕیشه‌ناسی زمان و وشه‌ی كوردی، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر.
شێخ بزێنی، سه‌عد فاروق یوسف ( 2015). هۆزی شێخ بزێنی، چاپی یه‌كه‌م، زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، هه‌ولێر.
شێخ طیب، شهاب ( 2014). ده‌رباره‌ی زمانه‌وانی، چاپی یه‌كه‌م، نارین، هه‌ولێر.
عبدالله، ڕۆژان نوری (2007). فه‌رهه‌نگی زمان و زاراوه‌سازیی كوردی، چاپی یه‌كه‌م، چوارچرا، سلێمانی.
عوسمان، عه‌لی حه‌مه‌د (2021). ئاسته‌كانی زمان له فه‌رهه‌نگی كوردیدا، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه گشتییه‌كان، چاپخانەى كاروان، سۆران.
عیسی و صابر، هاوژین صلیوه ، شادان شوكر (2018). ئاوێته‌بوونی زمانی كوردی و زمانی سریانی، له شاری كۆیه( شیعر به نموونه)، به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه گشتییه‌كان، چاپی یه‌كه‌م.
قادر، ئەبوبەکر عومەر (٢٠٠٣). بەراودرێکی مۆرفۆسینتاکسی لە نێوان زمانی کوردی و فارسی‌دا، نامەی دکتۆرا، کۆلێژی زمان، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی.
گۆمه‌تاری، ئه‌سعه‌د خدر (2022). وارگۆتی ـــ واركورد، چاپی یه‌كه‌م، ناوه‌ندی حاجی قادری كۆیی، هه‌رێمی كوردستان.
محه‌مه‌د، مه‌حوی (2001). وشه‌نامه و فه‌رهه‌نگ، گۆڤاری (نوسه‌ری نوێ)، ژماره (19)، ژماره‌ی تایبه‌ت به سیمیناری فه‌رهه‌نگی كوردی، هه‌ولێر.
مراد، میدیا (2021). فه‌رهه‌نگنووسی، چاپی یه‌كه‌م، نارین، هه‌ولێر.
میراودەلی، کەمال (٢٠٠٧). فەرهەنگی ڕێزمانی کوردی، چاپی یەکەم، لە بڵاوکراوەکانی مەڵبەندی کوردۆلۆجی، چاپخانە (؟)، سلێمانی.
الخولی، محمد علی (1986). معجم علم اللغة التطبیقی، الطبعة الاولی، مكتبة لبنان.
العریان، محمد عبدالحفیظ( 1984). المعاجم العربیة المجنسة، دار المسلم، مصر.
المعتوق، أحمد محمد (2008). المعاجم اللغویة العربیة. ط الاولی، بیروت: دار النهظة العربیة.
Vyvyan Evans & Benjamin. K & J. Zinken.(2013) The Cognitive Linguistics Enterprise: an overview.
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
##submission.license##
##submission.copyrightStatement##
##submission.license.cc.by-nc-nd4.footer##

