په‌یوه‌ندییه ڕیشه‌ییه‌كانی نێوان شیعر و هزر به نموونه‌ی شیعره‌كانی (زه‌ینه‌ب خان- كچه كورد)
:
https://doi.org/10.14500/kujhss.v8n2y2025.pp473-486:
هزر،" ; (هێڵکە ئۆنتۆلۆژی،" ; (هێڵکە هۆشیاریی،" ; (هێڵکە زه‌ینه‌ب خان،" ; (هێڵکە عه‌قڵی ڕهخنهییپوختە
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ناونیشانی ( په‌یوه‌ندییه ڕیشه‌ییه‌كانی نێوان شیعر و هزر، به نمونه‌ی شیعره‌كانی (زه‌ینه‌ب خان- كچه كورد-) ە. توێژینه‌وه‌یه‌كی ئۆنتۆلۆجییه. بۆ تێگه‌یشتن له په‌یوه‌ندییه بنچینه‌ییه‌كانی نێوان شیعر و هزر، سه‌ره‌تا سه‌رچاوه و جیهانبینی دوو جۆر له شیعر له یه‌كتری جیاكراوه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كییان ئه‌و واقیعه دیاریكراوانه‌ن، كاریگه‌ریی له سه‌ر سایكۆلۆژییای شاعیر دروست ده‌كه‌ن و به شێوازێكی ئه‌ده‌بی گوزارشت له هه‌مان بابه‌ت و هه‌ست و نه‌ستی كارتێكراو ده‌كه‌نه‌وه. سه‌رچاوه‌كه‌ی تریشییان، ئه‌و جیهانبیینییه عه‌قڵی و ئۆنتۆلۆجییه‌یه، كه شیعرییانه داده‌مه‌زرێت و بیرکردنەوە و هزر، دیاریکەری بنەمای بوون و ڕه‌مزییه‌تی شیعره‌كه‌ن. توێژینه‌وه‌كه له ڕێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ئۆنتۆلۆجی نمونه شیعرییه‌كانه‌وه، جه‌خت له په‌یوه‌ندییه دێرین و بنچینه‌ییه‌كانی نێوان شیعر و هزر ده‌كاته‌وه. ئه‌م په‌یوه‌ندییه، هه‌ر له سه‌رده‌می یۆنانی كۆنه‌وه، جێگه‌ی پرسیار و بایه‌خی بیركردنه‌وه‌ی بیرمه‌ندان بووه. لە توێژینەوەکەدا پەیوەندییە بنچینەییەکانی نێوان شیعر و هزری فەلسەفی خراوەتەڕو؛ پاڵپشت بە بۆچوونی چەند بیرمەندێکی وەک ( پارمێنیدس، فریدریش شیللەر، ئیمانوێل کانت، هیگل و مارتن هایدگەر). هەروەها ئەو جۆرە لە شیعر ڕوون کراوەتەوە کە سەرچاوە لە بیرکردنەوەی عەقڵییەوە دەگرن. بە پشت بەستن بەو شیکردنەوانە، توێژەر بەشی دووەمی توێژینەوەکەی تایبەت کردووە بە نمونە شیعرییەکانی (زەینەب خان) كه هزر و بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه تێیاندا باڵا ده‌سته و گفتوگۆی پرسه قووڵه‌كانی چییه‌تی ژیان و مرۆڤ و بوون و گرنگی بیركردنه‌وه ده‌كه‌ن. به‌مه‌ش شیعره‌كان، ته‌نیا فۆڕمێكی ئێستاتیكییانه‌ی زمانی و سایكۆلۆژیی به‌رجه‌سته ناكه‌ن، به‌ڵكو بیركردنه‌وه‌ن له پرسه مرۆیی و چاره‌نوسسازه‌كان. هزرینی شیعریی شاعیر، جگه له‌وه‌ی گه‌ڕانێكی قووڵتر له ئه‌زمونی ناوه‌كییانه‌ی مرۆڤ ده‌خه‌نه‌ڕو، هه‌ڵگری بنه‌مای فكری ڕۆشنگه‌ری و هۆشیارییه‌كی قووڵن، ئه‌مه‌ش په‌یامی جۆرێك له ڕۆشنبیری تر له خۆ ده‌گرێت، كه جیاوازه له‌و ڕۆشنبیرییه شیعرییه سه‌رده‌مییه‌ی كه هه‌بووه و هه‌یه.
Downloads
سەرچاوەکان
حاجی قادری کۆیی ( ١٩٨٦) دیوانی حاجی قادری کۆیی. لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوە: سەردار حەمید میران و کەریم مستەفا شەرەزا. پێداچوونەوە: مەسعود محەممەد. بەغدا: ئەمینداری گشتی ڕۆشنبیری و لاوانی ناوچەی کوردستان.
زەینەب خان مەلا ڕەئوف خادم سوجادە ( ٢٠١٨ ) دیوانی زەینەب خان. پێشەکی و پێداچوونەوە: عەبدوڵا زەنگەنە. هەولێر: چاپخانەی ڕۆژهەڵات.
زه‌نگه‌نه عه‌بدوڵا ، سدیق ساڵح، و ڕه‌فیق ساڵح، گۆڤاری گه‌لاوێژ( ٢٠١٨) به‌شی دووه‌م، بنكه‌ی ژین.
زەینەب خان مەلا ڕەئوف خادم سوجادە (٢٠٢١ ) . کۆمەڵێک هۆنراوەی فۆلکلۆری کوردی - دەشتی هەولێر و وراتی کۆیە. لێکۆڵینەوە و پەراوێز: عەبدولخالق عەلائەدین. هەولێر: چاپخانەی فێربوون.
غەمبار، کەمال ( ٢٠٢١ ) ژیاننامەی زەینەب خان لە هۆنراوەکانیدا. هەولێر: چاپخانەی ماد.
موفتی عوسمان ڕەشاد (٢٠٢٠ ) زەینەب خان و چەند بیرەوەرییەک. پێداچوونەوە: عەبدولخالق عەلائەدین. هەولێر: خانەی موکریان بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە.
الأهواني، أحمد فواد (١٩٥٤) فجر الفلسفة اليونانية قبل سقراط. الطبعة الأولى. القاهرة: دار إحياء.
الياسين، جعفر ( ١٩٨٥) فلاسفة يونانيون من طاليس إلى سقراط. الطبعة الثانية. بغداد: مكتبة الفكر العربي للنشر والتوزيع.
كانت، إيمانويل (٢٠٠٥ ) نقد ملكة الحكم. ترجمة: غانم حنا. الطبعة الأولى. بيروت: المنظمة العربية للترجمة.
غادامير، هانز جورج (٢٠٠٧) الحقيقة والمنهج. ترجمة: حسن ناظم وعلي حاكم صالح. طرابلس: دار أويا.
غادامير، هانز جورج (٢٠٠٧) . طرق هايدغر. ترجمة: حسن ناظم وعلي حاكم صالح. بيروت: دار الكتاب الجديد المتحدة.
هيغل، جورج فيلهلم فريدريش (١٩٨٨) مدخل إلى علم الجمال - فكرة الجمال. ترجمة: جورج طرابيشي. الطبعة الأولى. بيروت: دار الطليعة للطباعة والنشر.
لویس، رودیس (١٩٨٢) ديكارت والعقلانية. ترجمة: عبد الحلو. بيروت: منشورات عويدات.
ياكبسون، رومان ( بدون سنة) قضايا الشعرية. ترجمة: محمد الولي ومبارك حنون. الدار البيضاء: دار توبقال للنشر.
Hegel, G. W. F. (2008). Ästhetik I/II. Stuttgart: Philipp Reclam Jun.
Heidegger, M. (2010). Der Ursprung des Kunstwerkes. Stuttgart: Philipp Reclam Jun.
Heidegger, M. (1992). Parmenides (Gesamtausgabe, Band 54). Frankfurt am Main: Vittorio Klostermann.
Heidegger, M. (1996). Erläuterungen zu Hölderlins Dichtung. Frankfurt am Main: Vittorio Klostermann.
Hofenberg, F. S. (2016). Über Anmut und Würde – Kallias oder über die Schönheit. [Publisher information not provided].
Kant, I. (2016). Was ist Aufklärung? North Charleston: CreateSpace.
Descartes, R. (2005). Die Prinzipien der Philosophie. Translated and edited by Christian Wohlers. Hamburg: Felix Meiner Verlag.
Mohammad, M. A. (2024) “Womanhood between self-consciousness and the desire for equality, the poems of Zainab Khadem Sujadeh as a case study”, KOYA UNIVERSITY JOURNAL OF HUMANITIES AND SOCIAL SCIENCES, 7(1), pp. 9–27. doi: https://doi.org/10.14500/kujhss.v7n1y2024.pp9-27
Downloads
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
License
Copyright (c) 2025 Mahabad A. Mohammad

This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.