خه‌ونه شیعرییه‌كانی سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
محتوى المقالة الرئيسي
الملخص
ڕه‌گه‌زی خه‌ون به یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی دروستبوونی شیعر داده‌نرێت، شاعیر سوود له به‌شێك له‌و ڕووداو بابه‌تانه وه‌رده‌گرێت كه له واقیع وه‌ریگرتووه له ڕێی یادگه و نه‌ستیه‌وه دووباره به‌رهه‌می ده‌هێنیته‌وه، شتێكی نويێ جیاواز له‌وه‌ی واقیع به‌رجه‌سته ده‌كات. له به‌ر ئه‌وه ناونیشانی توێژینه‌وه‌كه‌مان به ناوی (خه‌ونه شیعرییه‌كانی سه‌باح ڕه‌نجده‌ر)، چونكه سه‌باح ڕه‌نجده‌ریش سوودی له پڕۆسه‌ی خه‌ون وه‌رگرتووه، وه‌كو بنیاتێكی گرنگ پشتی پێده‌به‌ستێت بۆ بنیاتنانی به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی، گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی په‌یامی ده‌قه‌كه بۆ وه‌رگر.
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی، كه له ماوه‌ی ئه‌زموونی شیعرییدا هه‌وڵیداوه جیاواز بنووسێت، هه‌ر بۆیه له به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانیدا توانیویه‌تی خه‌ونه‌كانی به شێوازی جیاواز بخاته‌ڕوو. له ڕێگای خه‌ونه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ گرنگترین ئه‌و یاده‌وه‌ریانه‌ی كه له یادگه‌ی هه‌ڵیگرتووه، كه به‌شێكیان په‌یوه‌ندی به ڕووداوی خۆش و به شێكی تریشیان به‌یوه‌ندی به‌و ڕووداو به سه‌رهاته ناخۆشانه‌وه‌یه كه له منداڵی و ته‌مه‌نی گه‌نجی به سه‌ری هاتووه. له هه‌مان كاتدا خه‌ون وه‌ك داری سیحری له به‌ر ده‌ستدایه و داهاتووی خۆی چ لایه‌نی ژیانی ڕۆژانه‌ی، یاخود ئه‌زموونی شیعر نووسین بێت له ڕێگه‌ی خه‌ونه‌وه دیاری ده‌كات.
له هه‌مانكاتدا له ڕێی خه‌ونه‌وه هه‌وڵده‌دات ته‌مه‌ن و ژیانی خۆی دیاری بكات، جگه له‌مه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهانی تر ببه‌ستێت و ئاشنای ئه‌و جیهانه بێت. خه‌ونه‌كانی شاعیر وایكردووه له ڕێی ڕه‌گه‌زی خه‌ونه‌وه به نێو كاته جیاوازه‌كانی ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو گه‌شت بكات و جگه له جیهانی سه‌ر زه‌وی ئاشنای گه‌ردوون و جیهانه‌كه‌ی تر بێت.
التنزيلات
تفاصيل المقالة
هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
المراجع
باوزی، مه‌حمود هۆمه‌ر،2021، خه‌ونه‌كان، كارل گوستاڤ یونگ، چاپی1، ناوه‌ندی ئاوێر، هه‌ولێر.
بكر و ئه‌حمه‌د، هیمداد حوسێن و كه‌یفی،2017، ڕۆڵی ته‌كنیكی خه‌ون و فانتازیا له بنیاتی داستانی فۆلكلۆری كوردیدا، گۆڤاری زانكۆی كۆیه، ژماره43.
بۆلی، غه‌مگین،2011، ئه‌ده‌ب وه‌ك به‌شێك له ڕۆح، چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری لاوان.
بۆلی، غه‌مگین،2014، (ناڵه حه‌سه‌ن) شاعیر ناتوانێ ده‌ستبه‌رداری ڕابردوو بێت، ڕۆژنامه‌ی هزر و هونه‌ر، ژماره99.
پاڵه‌وان، سه‌ڵاح حه‌سه‌ن،2010، شیعری كراوه له ئه‌زموونی شیعری نوێی كوردیدا، چاپی1، چاپخانه‌ی ئاراس، هه‌ولێر.
حسێن، سالار كه‌ریم، 2021. نووسینی ئۆتۆماتیكی له شیعری نوێی كوریدا، چاپ1، چاپخانه‌ی سه‌رده‌م، سلێمانی.
حسێن،علی طاهر،2013،خه‌ونه شیعره‌كانی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، گۆڤاری زانكۆی كۆیه، ژماره26.
حوسێن، هیمداد،2011، بزوتنه‌وه‌ی ڕوانگه و شاعیرانی حه‌فتا و هه‌شتاكانی هه‌ولێر، چاپی1، چاپخانه‌ی كارۆ، كه‌ركوك.
دزه‌یی، عه‌بدولواحید موشیر،2021، خوێندنه‌وه‌ی ده‌روونی ده‌ق، چاپی1، ده‌زگای ئاوێر، هه‌ولێر.
ده‌شتی و ئیسماعیل، عوسمان حمد، زاهیر، 2015، ڕۆڵی گروپی وێران له شیعری نوێخوازی كوردیدا، گۆڤاری زانكۆی كۆیه، ژماره35.
ڕه‌حمان، عه‌بدولڵا،2021، ده‌ق و ڕه‌خنه، چاپخانه‌ی هێڤی، هه‌ولێر.
ڕه‌نجده‌ر، سه‌باح ،2020، سه‌ره‌تا وشه‌بوو، چاپی1، چاپخانه‌ی تاران، تاران.
ڕه‌نجده‌ر، سه‌باح،2013، شیعر به‌رانبه‌ر ئه‌به‌دیه‌ت(مانیفێستی شیعری)، گۆڤاری هه‌نار، ژماره92، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی، سلێمانی.
ڕه‌نجده‌ر1، سه‌باح، 2019، چوار كتێب له باره‌ی شیعره‌وه، چاپی1، چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری، هه‌ولێر.
ڕه‌نجده‌ر1،سه‌باح، 2018، دیوانی سه‌باح ڕه‌نجده‌ر، چاپی1، چاپخانه‌ی تاران، تاران.
ڕه‌نجده‌ر2، سه‌باح، 2018، دیوانی سه‌باح ڕه‌نجده‌ر، چاپی1، چاپخانه‌ی تاران، تاران.
ڕه‌نجده‌ر2، سه‌باح، 2019، به‌هاو هه‌ڵه‌ی پێشبینیه‌كان، چاپی1، چاپخانه‌ی تاران، تاران.
ساڵح، ئارام،2012، پڕۆژه‌ی 100 دیداری بڵاونه‌كراوه، ده‌زگای چاپ و په‌خشی حه‌مدی، سلێمانی.
سدیق، ئارام، 2017، زمان و شیعریه‌ت كاركردن له سه‌ر ئه‌زموونی شیعریی یازده شاعیری دوای ڕاپه‌ڕین، چاپی1، چاپخانه‌ی ئه‌ندێشه، سلێمانی.
سه‌رگه‌ینێلی، محمد حسن، 2015، گه‌ردوونی نادیار، چاپی1، كتێبخانه‌ی حاجی قادری كۆیی، هه‌ولێر.
سه‌عدون،سامان عیزه‌دین،2015، ده‌قه شیعرییه‌كانی گۆران له ڕوانگه‌ی ده‌روونناسییه‌وه، چاپی1، بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس، سلێمانی.
صڵێوه،هاوژین،2013، دواندنی شیعرێكی سه‌باح ڕه‌نجده‌ر، گۆڤاری هه‌نار، ژماره86، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی، سلێمانی.
عه‌بدوڵڵا، په‌روین،2008، ڕه‌گه‌زه‌كانی دراما له شیعری لیریكی كوردیدا كرمانجی خواروو1980- ڕاپه‌ڕین، چاپ و ده‌زگای سه‌رده‌م، سلێمانی.
عه‌بدوڵڵا، پێشڕه‌و،2021، سایكۆلۆژیای شیعری كوردی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموونی به‌شێك له شاعیرانی كورد به میتۆدی ڕه‌خنه‌یی ده‌روونشیكاری سیگمۆند فرۆید، چاپی1، چاپخانه‌ی سه‌رده‌م، سلێمانی.
عه‌بدوڵڵا، پێشره‌و،2022، جه‌سته ده‌روون عه‌قڵ، چاپی3، فێربوون بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه.
عه‌بدوڵڵا1، ئه‌حمه‌د مه‌حمود، 2008، سوریالیزم له شیعری كوردیدا دوای ڕاپه‌رین، ماسته‌ر، كۆلێجی زمان، به‌شی كوردی، زانكۆی كۆیه.
كه‌ریم، فه‌رهاد قادر، 2012، بنیاتی وێنه له شیعره‌كانی حه‌مدیدا، چاپی1، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر.
مه‌نتك، حه‌مه،2010، گه‌ڕان به دوای حه‌قیقه‌تدا له شیعری( ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی حه‌وت ڕۆژ و شه‌وێكه)، گۆڤاری ڕامان، ژماره159، چاپخانه‌ی خانی، دهۆك
مه‌نتك، حه‌مه،2011، سوریالیزم له ئه‌ده‌بی نوێی كوریدا، چاپی1، چاپخانه‌ی ئاراس، هه‌ولێر.
مو‌سا، هاوكار،2019، خه‌ون له شیعردا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌روونشیكارییه، چاپی1، ناوه‌ندی سارا بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه، سلێمانی.
و: سوڵتان، ئاوات ئه‌حمه‌د،2021،لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان، سیگموند فرۆید، چاپی3، چاپخانه‌ی تاران، ده‌زگای ڕۆشنبیری جه‌مال عیرفان.
و: عه‌بدوڵڵا، عه‌بدولموته‌ڵیب،2014، زمان و بیركردنه‌وه‌ی شیعری لای هایدگه‌ر، سه‌عید توفیق، ڕۆژنامه‌ی هزر و هونه‌ر، ژماره103.
الحفني، عبدالحميد، 1988، التحليل النفسي لأحلام، الدار الفنية للنشر و التوزيع، القاهرة.
حماش، محمود صيادى، 2002، العقل و الدماغ، ط1، بيت الحكمة، بغداد، العراق.
ت: سعيد، جورج،1991، شاعرية أحلام اليقظة، علم شاعرية التأملات الشاردة، غستون باشلا‌ر، المؤسسة الجامعية للدراسات و النشر و التوزيع، بيروت.
شراد، شلتاغ عبود، 1998، مدخل الى النقد الادبى الحديث، ط1، مجد لاوى للنشر و التوزيع، عمان، الاردن.
ت:طرابلسى,جورج,1980,الحلم و تأويلة, سيغموند فرؤيد,ط3,دار الطليعة للطباعة و النشر, بيروت.
قاسم، عدنان حسین، 2018، الابداع و مصادرة الثقافية عند ادونيس، دار العربية للنشر والتوزيع.
ت:افشار، مهدی،1363، راونشناسی، زیگموند فروید،چاپ3، انتشارات كاوان، تهران.
ت:محد،سید علی،1370،فروید ناخود اگاه وروانكاری، شاریه ژان پل، نشر نكته، تهران.
Freud, Sigmund ,1933,The Anatomy of the Mental Personality Lecture xxl,new introductory lectures on psychoanalysis, Publ.Hogarth Press.
https://www.marxists.org/reference/subject/philosophy/works/at/freud2.htm